ئەمڕۆ هەینی شاندی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی هەیسەم جبوری لەبارەی كێشە داراییە كەڵەكەبووەكانی بەغدا و هەولێر كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا شاندی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك و هەندێ لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ، كۆمەڵێك راسپاردە و پێشنیاریان گەڵاڵە كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە نەوت و پشكی هەرێم لە یاسای بودجەی 2019 دا، هەروەها رێوشوێنەكانی مامەڵەكردنیان لەگەڵ ساڵی دارایی 2020 تاوتوێ كرد.
بڕیار درا لەمەولا هەماهەنگی زیاتر هەبێت لە نێوان حكوومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی لە قۆناغەكانی داهاتوودا بتوانن لەو كاتانەی پێویستە كاری هاوبەشی زیاتر بكەن و كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.