ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ده‌ستگیركردنی سێ چه‌كداری سه‌ر به داعشی له پارێزگای ئه‌نبار راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، یه‌كێك له‌ده‌ستگیركراوه‌كان به‌رپرسی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان بووه بۆ چه‌كدارانی داعش.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق، تیمه‌كانی هه‌واڵگری سه‌ربازی فیرقه‌ی حه‌وت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیوای پیاده‌ی 30 و 32ی سوپای عێراق، له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا، سێ تیرۆرستیان له‌ناوچه‌ی رومانهی سه‌ر به‌قه‌زای قائیمی پاێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیركرد.
وتیشى" ده‌ستگیركراوه‌كان به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی تیرۆر ره‌وانه‌ی دادگا كران، بۆئه‌وه‌ی رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.