دوای سه‌ردانى بۆ به‌غداو ئه‌نجامدانى ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل به‌رپرسانى عێراق له‌سه‌ر كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ھه‌ینی، شاندی باڵای حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، له به‌غدا‌وه گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كان له كاتێكی ئاڵۆزی پڕ كێشه‌دا به‌ڕێوه‌چون، به‌ڵام به گشتی ئه‌رێنی بوون، بڕیاریشدرا ھه‌فته‌ی ئاینده درێژه به كۆبونه‌وه‌كان بدرێت بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی پێشنیاره‌كان، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ھه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غداد به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی دۆسیه‌كانی بودجه و نه‌وت.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم دووپاتیكردوه‌ته‌وه" چۆن پابه‌ندبووین به ته‌واوی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی ۲٠۱۹، پابه‌ندیش ده‌بین به‌و خاڵانه‌ی كه له لێكتێگه‌یشتنی 1-12-2020 نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.