ئەمرۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تۆماركردنی 68 تووشبووی نوێى پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنای راگەیاند.
وەزارەتەكە رایگەیاندووە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 68 تووشبووی نوێیان تۆمار كردووە، هەروەها تووشبوویەكی پەتایەكەش گیانی لەدەست داوە.
ئەو 68 تووشبووەی عێراق بە گوێرەی پارێزگاکان بەمجۆرەن:-
بەغدا: 35 تووشبوو
بەسرە: 17 تووشبوو
کەرکووک: حەوت تووشبوو
میسان: حەوت تووشبوو
نەجەف: تووشبوویەک
هەولێر: تووشبوویەک
بە پێی وەزارەتی تەندروستی، لە دوێنێوە 39 تووشبووی پەتای كۆرۆنا لە عێراق چاك بوونەتەوە.
تا ئێستا لە عێراق دوو هەزار و 153 كەس وەك تووشبووی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون، لە ناویاندا 94 تووشبوو بە هۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەەست داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.