ژمارەی تووشبووانى بە كۆرۆنا لە ئێران 95 هەزار كهسی تێپەڕاند و زیاتر لە 76 هەزار لەو وڵاتە چاكبوونەتەوە.
ئەمڕۆ كیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند" لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 1006 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و بەوەش كۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 95 هەزار و 646 كەس.
روونیشیكردەوە كە هەر لەو 24 كاتژمێری رابردوودا 63 تووشبووش گیانیان لە دەست داوە و بەگشتیش حاڵەتەكانی مردن گەیشتووەتە شەش هەزار و 91 كەس.
بە پێی ئامارە فەرمییەكانی ئێران تا ئێستا 76 هەزار و 318 تووشبووی كۆرۆنا لەو وڵاتە چاكبوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.