تا ئێستا له ئه‌مریكا شه‌ش ملیۆن و 551 هه‌زار و 810 كه‌س پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان بۆ ئه‌نجامدراوه و ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌شی كه چاكبوونه‌ته‌وه ١٥٦ هه‌زار و ٨٩ كه‌سن.
ئه‌وانه‌شی له ئه‌مریكا به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 65 هه‌زار و 68 كه‌س.
له ئه‌مریكا كه له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ڕووی ژماره‌كانی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌ی قوربانییان روو له هه‌ڵكشان ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، له ئه‌مریكا ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یه‌ك ملیۆن و 103 هه‌زار و 781 كه‌س و ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه بۆ 65 هه‌زار و 68 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.