له ئاكامی زنجیره‌یه‌ك په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، 10 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران.
له‌وباره‌وه پارێزگاری سه‌ڵاحه‌ددین، محه‌مه‌د كه‌ریم به‌له‌داوی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی عێراق ئاشكرایكردووه كه هێزی لیوای 41ی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، به‌رپه‌رچی په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعشی داوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ته‌ل زه‌هه‌ب سه‌ربه قه‌زای به‌له‌د باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین.
لای خۆیه‌وه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌ددین، لیوا روكن موحسن حاتم له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاندووه كه چه‌كدارانی داعش په‌لاماری حه‌شدی شه‌عبییان داوه له ناوچه‌ی مكێشیفه سه‌ربه پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین.
راشیگه‌یه‌ندراوه كه له ئاكامی ئه‌و په‌لامارانه‌ی داعش، 10 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.