وەزارەتی کشتوکاڵ رایدهگهێنێت ، پاش بەدواداچوون و پشکنین لە هۆبەی تاقیگەی کشتوکاڵی هەڵەبجە و دەرچوونی ئەنجامەکان، دەرکەوت هەردوو نەخۆشی بەکتریا و کەڕووی هۆکاری نەخۆشیەکەن لەسەر قەدی دارگوێزەکان، کە پێویستە قەڵاچۆبکرێن.
ئەمڕۆ شەممە 2ی 5 ى 2020، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی كردهوه كه پاش پشکنین بۆنەخۆشی قەدی دارگوێزەکانی هەورامان دەرکەوت هۆکاری نەخۆشییەکە بەکتریا و کەڕووە.
راشیدهگهیهنن ، ئەوەی بوهتەهۆی خێرا بڵاوبونەوە و ئەو زیانە گەورەیە کە بەر دارگوێزەکان کەوتوە چەندین رێگایە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە کە گرنگترینیان مێرووەکان و بەرکەوتن لە رێگەی هۆکارەکانی پاککردنەوە وەک خاکەناز و پاچ و تەورزێن".
باسلەوەش دهكات رێگەیەکی دیکە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە ئاودانە، لەبەرئەوەی سروشتی هەورامان واهەڵکەوتووە کە پشت بە جۆگە دەبەستێت بۆ ئاودێری و ئەم نەخۆشیە لە ڕێگەی ئاودانەوە زۆر بە خێرای بڵاودەبێتەوە و دەگوازرێتەوە.
وهزارهتى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو ههروهها راشیگهیاندووه كه لەم کاتەشدا لە هەوڵدان بۆ بەدەستخستنی بودجەیەکی پێویست تابتوانن قڕکەری پێویست بۆ باخەوانەکان دابین بکەن بۆ ئەوەی رێگا لە زیاتر بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشییە بگیرێت.
لهكۆتادا رایدهگهێنێت ، ساڵی 2019 چەندین کرایەوە کە بەشێکی تایبەتبوو بە نەخۆشیەکانی گوێزی هەورامان و ئاگادارکردنەوەی باخەوانان لە مەترسی ئەو نەخۆشیە و ئەوەش دوای ئەوەدێت، بەشێکی زۆر لە قەدی دارگوێزەکانی سنوری هەورامان توشی جۆرێک لە نەخۆشی بون کە مەترسی لە ناوچونی باخەکان دەکرا لەلایەن خاوەن باخەکانی ئەو سنورەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.