ده‌زگا راگه‌یاندنه فه‌رمییه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایانگه‌یاند، كه كیم جونگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور دوای بیست رۆژ له ده‌نگۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستیی، بۆ جاری یه‌كه‌م به‌ئاشكرا ده‌ركه‌وته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی یونهابی كۆریای باشوور له ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی كۆریای باكووری گواستۆته‌وه كه كیم جونگ ئون به‌شداری له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی په‌یینی كیمیاوی دا كردووه.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه رایگه‌یاندووه كه كیم جونگ ئون خۆی قردێله‌ی سووری برِیوه كه هێمایه‌كه بۆ كۆتایی كاره‌كانی دروستكردنی كارگه‌كه.
شایانی باسه هیچ شتێك ده‌رباری دۆخیی ته‌ندروستی كیم ئون بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.


وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.