كڕێش ئه‌و ورده سپییانهیه كه له سه‌ر قژ ده‌نیشێت و دیمه‌نێكی ناشرین و شهرمزاركهرێكی هه‌یه، چونكه قژ به ناخاوێنی ده‌رده‌كه‌وێت، له وه‌رزی سه‌رمادا كڕێش زۆر تووشی قژ ده‌بێت، چونكه تیشكی خۆر زۆر كمتر به‌ری ده‌كه‌وێت، سروشتی قژت ئه‌گه‌ر چه‌ور بێت ئه‌گه‌ری تووش بوون به كڕێش زۆرتره، زۆر شۆردنی قژ هۆكارێكه بۆ تووش بوون به كڕێش به هه‌مان شێوه‌ی قژی وشك به‌ڵام قژی مام ناوه‌ند كمتر تووش ده‌بێت.
ئه‌و ماسكه سروشتییانه‌ی به‌كار دێن بۆ لابردنی كڕێش له‌سه‌ر قژ:
- دوو كه‌وچكی گه‌وره ماست بده له ته‌واوی قژت و پێستی سه‌رت بۆ ماوه‌ی 20 خۆله‌ك پاشان به شامپۆی دژه كڕێش بیشۆ، دوای وشك بوونه‌وه سركه و ئاو ئاوێته بكه و بده له بێخی قژت بۆ 10 خولهك پاشان به شامپۆی پزیشكی قژت بشۆ هه‌فته‌ی سێ جار ئه‌م ئاوێته به‌كار بهێنه.
- ده‌كرێت لیمۆیه‌ك بكه‌یت به دوو كه‌رته‌وه پاشان بده له‌و به‌شانه‌ی قژت كه كڕێشی پێوه‌یه و بده له پستی سه‌رت هه‌فته‌ی دوو جار به‌كار بهێنه.
ئا- شه‌هلا ره‌شید
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.