ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیھان سێ ملیۆن و ٤٠٠ ھه‌زاری تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer بڵاوی كرده‌وه كه سێ ملیۆن و 402 هه‌زار و 211كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.
له كاتێكدا به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه 239 هه‌زار و 625 كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ست داوه، یه‌ك ملیۆن و 83 هه‌زار و 816 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.