ئه‌فسه‌رێك له سوپای عێراق رایگه‌یاند كه سه‌ربازێكی سوپا له رۆژئاوای شاری رومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، كوژراوه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی: سه‌ربازێكی سوپا له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌یدا له ناوچه‌ی عهكبه رۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌ی محه‌مه‌دی رۆژئاوای شاری رومادی له لایه‌ن قه‌ناس به‌ده‌ستێكی داعشه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه.
هه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هێزه‌كانی سوپا، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان له ناوچه‌یه‌كی بیابانی رۆژئاوای رومادی دۆزیوه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد كه ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپاوه ته‌قێندراوه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێبكه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.