ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە مانگی ڕابردووی زایینی لە کوردستان لەسێدارە دراون، زیاتر بووە لە کۆی لە سێدارە دراوانی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی چواری 2020 دا، حوکمی سێدارەی لانیکەم 13 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کرماشان، برووجێرد، سنە و ئورمیە جێبەجێ کراوە.
ههنگاو راشیدهگهێنێت ، لە کۆی ئەو سێزدە کەسە کە لە سێدارە دراون و ناسنامەی تەواویان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، کەسێک بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، کەسێک بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان و 11 کەسی دیکە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.
هەروەها ههنگاو رایدهگهێنێت ، زیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان کە ٨ حاڵەت بووە، لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە. دوو کەس لە کرماشان، دوو کەس لە ئورمیە و کەسێکیش لە لوڕستان لەسێدارە دراون.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ئهوهش رادهگهێنێت كهبە پشتبەستن بە ئامارەکان لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە لانیکەم 25 هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون. لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ 12 حاڵەت و لە مانگی چوارەم 12 حاڵەت تۆمار کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.