Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 13:39

پارما: به‌ مه‌رج ده‌ست به‌ ڕاهێنانه‌کان ده‌که‌ینه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستى پاراستنی یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران له‌ تووشبوون به‌ كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

 یانه‌ی پارمای ئیتاڵی ڕایگه‌یاند، به‌ مه‌رج ده‌ست به‌ ڕاهێنان ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش بۆ پاراستنی یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و دووربوونیان له‌ هه‌ر مه‌ترسیه‌كی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كاتی مه‌شقه‌كاندا

ئیداره‌ی یانه‌ی پارما ئاشكرای كرد كه‌ به‌ مه‌رجی واژووكردنی پڕۆتۆكۆڵێكی ته‌ندروستی گشتگیر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ڕاهێنانه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان، پڕۆتۆكۆڵه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیاو یه‌كگرتووی كالچیۆ و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ په‌سه‌ند بكرێت، مه‌به‌ستی یانه‌كه‌ له‌م پڕۆتۆكۆڵه‌ ئه‌وه‌یه‌ پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی یاریزانان و ڕاهێنه‌رانی یانه‌كان بكرێت له‌ كاتێكدا كه‌ مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه‌و ڕۆژانه‌ ده‌یان كه‌س له‌ ئیتاڵیاو وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا تووشی ئه‌م په‌تایه‌ ده‌بن

 جێگای باسه‌ یانه‌ی پارما له‌م وه‌رزه‌دا جارێكی دیكه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ڕیزی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی ئیتاڵیاو به‌ر له‌ وه‌ستانی خوله‌كه‌ش له‌ كۆی بیستوپێنج یاری خاوه‌نی سیی و پێنج خاڵ بوو له‌ پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كاندا

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.