سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كه یانه‌ی ڕیال مه‌درید گرنگی به تواناكانی ئۆرلین چوامینی فه‌ڕه‌نسی و ناوه‌ڕاستكاری لاوی یانه‌ی مۆناكۆ ده‌دات
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه كه ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه هه‌وڵ ده‌دات له مێركاتۆی هاوینه‌ی داهاتوودا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چوامینی واژووبكات، ئه‌ویش له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌گرتنی هه‌وڵه‌كانی یانه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێدواردۆ كاما فینجای ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ڕین
هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه ئیداره‌ی ڕیال پێی وایه چوامینی ده‌توانێت له ساڵانی داهاتوو شوێنی كاسێمیرۆ له پێكهاته‌ی میرێنگی بگرێته‌وه، جێگای باسه چوامینی ته‌مه‌ن بیست ساڵ له كانوونی دووه‌می ڕابردوو له یانه‌ی بۆردۆوه به گرێبه‌ستێك تا ساڵی دووهه‌زاروبیستوچوار په‌یوه‌ندی به مۆناكۆ كرد‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نرخی گواستنه‌وه‌ی بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك له شازده ملیۆن یۆرۆ كه‌متر نه‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.