سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ CNN و NBC به "بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست" و "دوژمنی گه‌ل" له‌قه‌ڵه‌م دا و ئه‌وانی به "دارده‌سته‌كانی چین" چواند.
تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر كه چین به به‌رپرسیار له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌زانێت، ره‌خنه‌ی له هه‌واڵه‌كانی CNN و NBC گرت.
تره‌مپ نووسیوویه‌تی: NBC و په‌خشكه‌ری هه‌واڵی درۆ CNN هه‌وڵ ده‌ده‌ن شتی دانسقه بڵێن له‌باره‌ی چین، ئه‌وان ئه‌و دارده‌ستانه‌ی چینن كه ده‌یانه‌وێت لێره كار بكه‌ن، بۆ پشتگیریكردن له چین كه‌ناڵه‌كانی میدیا به‌كار ده‌هێنن، دوژمنانی گه‌ل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.