به‌گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دۆنی ڤان دی بیكی هۆڵه‌ندی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام نزیك بۆته‌وه
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی بڵاوی كرده‌وه كه ئیداره‌ی مان یونایتد هه‌نگاوی باشی له گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ بریكاری كاره‌كانی ناوهڕستكارهكهی ئه‌یاكس بڕیوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له مێركاتۆی هاوینه‌ی داهاتوودا یاریزانه‌كه بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی، ئه‌ویش بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی پۆل پۆگبای فه‌ڕه‌نسی كه پێشبینی ده‌كرێت له هاوینی داهاتوودا مان ی‌و به‌جێبهێڵێت
پێشتریش سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس ئاشكرایان كردبوو كه یانه‌ی ڕیال مه‌درید گرنگی به تواناكانی ڤان دی بیكی ته‌مه‌ن بیستوسێ ساڵ ده‌دات، هاوكات هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی یوڤێنتوس و ئێڤه‌رتۆن و نیوكاسل یونایتد به هه‌مان شێوه چاویان له تواناكانی یاریزانه‌كه بڕیوه‌و هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.