به‌پێى نووسراوێك كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان كراوه وەزارەتی تەندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێنوێنییه‌كى 39 خاڵی بڵاو كرده‌وه و كه تێیدا ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى بۆ حاڵه‌تى كردنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمی خراونه‌ته ڕوو کە لە کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران دەبێت ڕەچاو بکرێن
ته‌ندروستى هه‌رێم رایدهگهێنێت ، بەپێویست زاندراوە خشتەیەک بۆ ڕێکخستنی دەوام هەبێت و قەرەباڵغی دروست نەکرێت و فەرمانبەرانیش ماوەی نێوانیان دوو مەتر بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه بۆ ئامادەبوون، نابێت پەنجەمۆرى تۆماری گشتی كارى پێ بکرێت، جەختیش کراوەتەوە هەموو فەرمانبەران ماسک ببەستن.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت ، کە نابێ کۆبوونەوە بکرێت و خواردن بخورێت و لە حاڵی زۆر پێویست نەبێ، ڕێگە نەدرێ سەردانیکەر هەبێ.
وەزارەتی تەندروستی دووپاتی لە پاک‌وخاوێنی و تەعقیمکردنی ناو فەرمانگە و ئۆتومبێلەکانی کردووه‌تەوە، لەگەڵ دەستشۆرینى بەردەوام دانانی هەواگۆڕکێ، هەر فەرمانبەرێکیش پژمین و کۆکەی هەبێ، پشووی پێ بدرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.