وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه له مانگی نیسانی رابردوودا، به به‌های یه‌ك ملیار و 423 ملیۆن و 499 هه‌زار دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له مانگی نیسانی رابردوودا بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كۆی گشتی بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له مانگی نیسانی رابردوودا، گه‌یشتووه‌ته 103 ملیۆن و 144 هه‌زار و 911 به‌رمیل كه داهاته‌كه‌ی یه‌ك ملیار و 423 ملیۆن و 499 هه‌زار دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاندووه، بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له مانگی نیساندا، گه‌یشتووه‌ته 100 ملیۆن و 532 هه‌زار و 427 به‌رمیل و بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراویش له كێڵگه‌كانی كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان دوو ملیۆن و 287 هه‌زار و 165 به‌رمیل نه‌وت بووه، بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراویش بۆ ئوردن گه‌یشتووه‌ته 325 هه‌زار و 319 به‌رمیل.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له مانگی نیساندا عێراق، رۆژانه سێ ملیۆن و 438 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كردووه و روونكراوه‌ته‌وه كه رۆژانه سێ ملیۆن و 351 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له به‌نده‌ره‌كانی به‌سره‌وه هه‌نارده‌كراوه، هه‌روه‌ها 76 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیش له به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده‌كراوه. هاوكات رۆژانه 11 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ئوردن كراوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له مانگی نیساندا، یه‌ك به‌رمیلێك نه‌وت به 13 دۆلار و 80 سه‌نت فرۆشراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.