خه‌میس خه‌نجه‌ر، ئه‌مینداری گشتی بۆ پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی له عێراق له هه‌ژمار تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ڵێت: به‌كارهێنانی كارتی مووچه بۆ فشاره سیاسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كارێكی ره‌تكراوه‌یه‌و ناكرێت به‌رده‌وام بێت.
هه‌روه‌ها خه‌نجه‌ر ده‌شڵێت: خه‌ڵكی كوردستان، خه‌ڵكی ئێمه‌ن و ئه‌وه‌ی هه‌مانه له‌گه‌ڵیان به‌شی ده‌كه‌ین و وه‌ك برایه‌ك له‌یه‌ك نیشتماندا پێكه‌وه ده‌ژین.
هاوكات ئه‌مینداری گشتی بۆ پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی له عێراق جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه نابێ هه‌موو جارێك پاڵ به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بنرێت بۆ بژارده‌ی قورس، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراقی یه‌كگرتوودا نییه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.