شهوی رابردوو چهكدارانی داعش له پارێزگای سهلاحهدین پێنج هێرشی بۆ سهر چهكدارانی حهشدی شهعبی ئهنجامدا، 33 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و برینداربوون.
لهم بارهیهوه ئەفسەرێك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە نهیوستووه ناوی بڵاوبكرێتهوه به میدیا عێراقیهكانی راگهیاندووه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، چەكدارانی داعش پێنج هێرشیان كردووەتە سەر ژمارەیەك خاڵی حەشدی شەعبی لە ناوچەكانی مكێشفییە، تەل زەهەب، یەسریب، متیبیجە و ئەلدوور سەربە پارێزگای سەحەڵاحەددین.
چەكدارانی داعش پەلاماری حەشدی شەعبییان داوە لە ناوچەی مكێشفییە سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین و بەهۆیەوە 33 چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون و ژمارەیەكی دیكەیش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.