له راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی هه‌ولێر هاتووه كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه هه‌ستاوه به دزیكردن له كۆمپانیایه‌كی مۆبیلیات.
پۆلیسی هەولێر، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوەیەكی ورد، كەسێكی دەستگیر كرد كە هه‌ستابوو بە دزیکردن لە کۆمپانیایەکی مۆبیلیات و شکاندنی قاسە و بردنی بڕی (٢٤٥٠٠٠٠٠)بیست و چوار ملیۆن وپێنچ سەد ھەزار دینار و لەگەل (٢٥٠٠)دۆلاری ئەمریکی .
تۆمەتبارەكە، كە ناوی (ا،ع،م)و ، خۆی دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە لەلایەن پۆلیسەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە و بەپێی بڕیاری دادوەر و بە ماددی (٤٤٣) لە یاسای سزادان، بەند كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.