لە ناوەراستی شاری مۆسكۆ لە شەودا وەكو بڵیی هیچ رووینەداوە و كرملین و كلێسەی قدیس باسیل شارەكەیان رۆناك كردۆتەوە بەڵام لە پشتەوەی ئەوان گۆرەپانی سوور , بەتەواوی لە شەوو رۆژدا چۆڵن , بەهۆی پەتای كۆرۆنا و ئەو كەرەنتینە تەندروستییەی كە سەپێندراوە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو ڤایرۆسە .
لە ئیتاڵیاش تاوەری بیزا بە تەواوی لە بەردەم گەشتیاراندا داخراوە . لە هیندستان تاج محل بەتەواوی چۆڵە ، هیچ جوڵەیەك لەو كۆشكە ناودارە بوونی نیە بەهۆی پەتای كۆڤید 19 كە كۆتایی بە هەزارەها ژیانی هاووڵاتیانی لە سەرتاسەری جیهان هێنا ،هەروەها زیانی گەورەی بە ئابووری و كەرتی گەشتیاری وڵاتانی جیهان هێنا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.