Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 11:08

محەمەد حەلبوسی داوایه‌ک ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌کات

بەمەبەستی متمانەدان بە كابینەی نوێی حكومەت
کوردستان TV
100%


داوا له‌ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كراوه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ هه‌موویان له‌ به‌غدا ئاماده‌ بن بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق.

گوته‌بێژی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكراشیكرد، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەی دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان بەمەبەستی متمانەدان بە كابینەی نوێی حكومەت بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی.

گوتیشی كارئاسانی بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ به‌غدا كراوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گه‌شتی فڕۆكه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و به‌سره‌ بۆ به‌غدا ئاماده‌ كراون.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.