Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 23:45

سەرۆکایه‌تیی هەرێمی کوردستان پەلاماره‌ تیرۆریستیه‌کانی سەر ناوچەی مکێشیفە ئیدانه‌ ده‌کات

ڕاگەیاندراوێك لە سەرۆكایه‌تیی هەرێمی كوردستانەوە
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆكایه‌تیی هەرێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی پەلاماره‌ تیرۆریستیه‌كانی سەر ناوچەی مكێشیفە بڵاوكرده‌وه‌ ده‌ڵێت: ئەم پەلامارە و هێرشەكانی دیكەی ئەم دواییەی تیرۆریستان، ئاماژەی ترسناكی فروانبوونەوەی مەترسی و جموجۆڵە سەربازییەكانی داعشه‌.


پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەی مكێشیفەی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین كە ژمارەیەك لە هێزە ئەمنییەكانی عێراقى تیادا بوونه‌ قوربانى، بە توندی ئیدانە دەكەین.

ئەم پەلامارە و هێرشەكانی دیكەی ئەم دواییەی تیرۆریستان، ئاماژەی ترسناكی فروانبوونەوەی مەترسی و جموجۆڵە سەربازییەكانی داعشه‌، هه‌روه‌ها زەنگێكی دیكەی بەئاگاهێنانەوەی هەموو لایەكمانە و بەڵگەی قۆستنەوەی هەڵومەرجی نالەباری عێراقە لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ دووبارە خۆڕێكخستەنەوە و ئەنجامدانی پەلاماری فراوانتر.

لە كاتێكدا سڵاو بۆ گیانی قوربانییان دەنێرین، هاوخەمی بۆ كەسوكاریان دەردەبڕین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتیشى دەكەینەوە كە ڕەوشەكە وا دەخوازێ هەرچی زووترە كێشە و ناكۆكییە نێوخۆییەكانی عێراق چارەسەر بكرێن و پێكەوە بەرەنگاری هەڕەشەی جددیی سەرهەڵدانەوە و تەشەنەسەندنی تیرۆر ببینەوە.

سەرۆكایه‌تیى هەرێمی كوردستان
2/5/2020

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.