Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 11:09

له‌ ئاکامی په‌لامارێکی چه‌کداری و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک پێنج کارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق کوژران

هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی په‌لامار و ته‌قینه‌وه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌
کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌كان ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، په‌لاماری خاڵێكی پشكنینی پۆلیسیان داوه‌ له‌ ناحیه‌ی عه‌باره‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری باقووبه‌ ناوه‌ندی پارێزگای دیاله‌له‌ ئاكامدا چوار پۆلیس كوژراون و  10 پۆلیس و هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.

هه‌روه‌ها له‌سه‌ر رێگه‌ی ناحیه‌ی عوزێم باكووری باقووبه‌، بۆمبێكی چێنراو به‌ كاروانێكی هێزه‌كانی سوپادا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ربازێك كوژراوه‌ و سێی دیكه‌یش برینداربوون.

هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی په‌لامار و ته‌قینه‌وه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت رێكخراوی داعش ئه‌نجامی دابێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.