به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له قه‌زای ئاكرێ ته‌رمی كه‌سێك به كوژراویی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دۆزرایه‌وه.
له باره‌ی ڕووداهكهوه په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 9:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی گوڵان كه‌سێك كوژرا و به پێی زانیارییه‌كانیش كوژراوه‌كه كارمه‌ندی ئاسایشه و له به‌ر ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی خۆی ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه.
گوتیشی: ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هیچ په‌پوه‌ندی به ڕوودای كوشتنه‌كه‌ی دوێنێوه نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.