Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:40

دوو کۆڵبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌کانی ئێران کوژران

بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌
کوردستان TV
100%

 لە ماوەی کەمتر لە ٦ کاتژمێردا، دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی شاری بانە و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران.

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆلبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی ”مەحموود مورادی“ کوڕی جەلال بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی مورادی لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، مەحموود مورادی تەمەن 22ساڵ بووە ولە سنووری هەنگەژاڵ بە بی ئەوەی ئاگادار بکرێتەوە تەقەی لێکراوە و گولەیەک بەر سکی کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

ئەو کۆڵبەرە خەڵکی گوندی قولی ئاوای شاری بانە بووە و ئەمڕۆ تەرمەکەی ئەسپەردەی خاک کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، شەوی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار و دانیشتوو شارۆچکەی ڕەبەتی سەردەشت بە ناوی ”مه‌حه‌مه‌د ئیبراهیم زاده‌“ ، لە بەرزاییەکانی کانی زەردی شاری سەردەشت کەوتووەتە بەر دەستڕێژی چەکدارانی ئێرانی و گیانی لە دەست داوە.

محەمەد ئیبراهیم زادە تەمەن 37 ساڵ، خێزاندان و باوکی سێ منداڵ بووە.

hengaw.net

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.