له كانوونى يه‌كه‌مى ساڵى 1993، كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر راسپارده‌ى كۆنگره‌ى گشتى یۆنيسکۆ، رۆژى 3ى ئايارى وه‌ك رۆژى جيهانيى ئازاديى رۆژنامه‌گه‌رى ده‌ستنيشان كرد، له‌و كاته‌وه هه‌موو ساڵێ به چالاكى جۆراوجۆر يادى ئه‌و رۆژه ده‌كرێته‌وه بۆ به‌بيرهێنانه‌وه‌ى بنه‌ما سه‌ره‌كييه‌كانى ئازاديى رۆژنامه‌گه‌ری و هه‌ڵسه‌نگاندنى ئازاديى رۆژنامه‌گه‌ری و، پاراستنى سه‌ربه‌خۆيى ده‌زگاكانى راگه‌ياندن له جيهاندا.
ئه‌م رۆژه جيهانييه به بۆنه‌يه‌ك داده‌ندرێت بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى هاونيشتمانيان له جيهاندا له‌باره‌ى ئه‌و پێشێلكارييانه‌ى به‌رامبه‌ر به ئازاديى رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌نجام ده‌درێن و، بۆ يادخستنه‌وه‌يه كه ده‌يان وڵات له سه‌رتاسه‌رى جيهاندا سانسۆر ده‌خه‌نه سه‌ر بڵاوكراوه‌كان و ده‌رچوونى بڵاوكراوه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن و رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانى بڵاوكردنه‌وه‌ش رووبه‌ڕووى راوه‌دوونان و به‌ندكردن ده‌بنه‌وه.
ئه‌م رۆژه، رۆژێكه بۆ گه‌شه‌پێدانى ده‌ستپێشخه‌رييه‌كان له پێناو ئازاديى رۆژنامه‌گه‌رى و هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى ئازاديى رۆژنامه‌گه‌رى له سه‌رتاسه‌رى جيهاندا.
بۆ ئه‌مساڵ، يۆنيسكۆ له‌ساى ره‌وشێكى راگه‌ياندن كه تا دێت ئاڵۆزتر ده‌بێت به‌هۆى ته‌شه‌نه‌كردنى په‌تاى ڤايرۆسى كۆڕۆنا له سه‌رتاسه‌رى جيهاندا، هه‌ڵمه‌تێكى له ميدياكان و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان راگه‌ياندووه له‌باره‌ى ئازاديى رۆژنامه‌گه‌رى له جيهاندا به تيشك خستنه‌سه‌ر بابه‌تى، "ئه‌نجامدانى كارى رۆژنامه‌گه‌ری به‌بێ ترس و خاترگرتن".
ژێده‌ر: Kurdistan CT
3ى ئایارى رۆژى جیهانیی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری
رۆژێكه بۆ گه‌شه‌پێدانى ده‌ستپێشخه‌رييه‌كان له پێناو ئازاديى رۆژنامه‌گه‌رى
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.