یه‌كێتیی ئیسلامیی توركمان له عێراق رایگه‌یاند، كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه هیچ كاندێكی توركمانی تیایدا نییه.
دوێنێ شه‌ممه، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دزه‌پێكراو تایبه‌ت به كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه بڵاوكرابوویه‌وه كه هیچ كاندیدێكی توركمانی تیایدا نییه.
توركمان له كۆی 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خاوه‌ن هه‌شت كورسییه.
له‌وباره‌وه ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی ئیسلامیی توركمان له عێراق، جاسم به‌یاتی له رایگه‌یاندراوێكدا ئه‌وه‌ی گوتووه "له‌سه‌ره‌تادا زۆر گه‌شبین بووین به‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی زۆر به‌خێرایی تێپه‌ڕێندرێت، چونكه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه قبوڵكراوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی نوێ ئاشكرا بوو، لێی بێ هیوا بووین، چونكه ده‌ركه‌وتووه وه‌زیره‌كان لێهاتوو نیین".
راشیگه‌یاندووه "نه‌بوونی وه‌زیرێكی توركمان له حكوومه‌تی نوێ‌دا، هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییه كه مسته‌فا كازمی ئه‌نجامیداوه، بۆیه داوای لێ ده‌كه‌ین كه دووباره به كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یدا بچێته‌وه و وه‌زیرێكی توركمان له حكوومه‌ته‌كه‌یدا ده‌ست نیشان بكات به‌ر له‌وه‌ی كار له‌كار بترازێت".
جاسم به‌یاتی ئه‌وه‌شی گوتووه "ئه‌گه‌ر مسته‌فا كازمی بێ ئه‌وه‌ی به كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یدا بچێته‌وه و بڕوات بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه كابینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ره‌ت ده‌كرێته‌وه و ده‌نگی پێ نادرێت و شكست ده‌هێنێت".
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو كه له‌میانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، دانیشتنی تایبه‌ت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌خشینی متمانه به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ساز ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.