لە وەرزی بەهاردا لە ناوچە شاخاوییەكانی كوردستان زۆرێك لە خۆراكە رووەكییەكان شین دەردەكەون كە وێڕای بەخشینی رەنگێكی جوان بە كەش و هەوای كوردستان لە هەمان كاتدا سەرچاوەی خۆراكی دەوڵەمەندن بە كانزاكان، پڕۆتینەكان, ڤیتامین, ریشاڵەكان و چەندانی تر.
سلێرك هەر لە سەرەتا تا كۆتایی وەرزی بەهار خۆی بە خەڵك ئاشنا دەكات بەتایبەت لەناوچە بەرزەكان دا كە لای زۆرێك لە خەڵكی وەك خواردنێكی زۆر پەسندی بەهاری مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت
سوودەكانی سلێرك ئەمانەن .
١- سلێرك بەشێوەیەكی رێكوپێك ئارەزووی خواردن زیاد دەكات و رێگەش نادات كێشت زیاد بێت.
2- لەڕێگەی كەمكرندنەوەی چەوری زیانبەخش بەسوودە بۆ نەخۆشیەكانی دڵ و بە زیادكردنی میز بۆ گورچیلە سوودبەخشە.
٣- پاككەرەوەیەی باشی كۆئەندامی هەرسە و لەڕێگەی هەبوونی ریشالێكی زۆر تیایدا گەدەو ڕیخۆڵە لە چەندین پێكهاتەی ژەهراوی پاكدەكاتەوە.
٤- هۆكارێكە بۆ بەهێزبوونی بەرگری لەش و خوێن پاك دەكاتەوە.
٥- ئەم خواردنە گیاییە بۆ كەسانی قەبز زۆر بەسوودە.
٦٨- بەسوودە بۆ كرمی گەدەو ڕیخۆڵە.
- بەسوودە بۆ نەخۆشییەكانی پێست چونكە پێست بە شێداری دەهێلێتەوە بەمەش وا دەكات كە پێستی ڕووخسار بە گەنجی و درەوشاوەیی بمێنێتەوە.
٧- غازاتی گەدەو ڕیخۆڵە ناهێڵێ.
ئا: د.سۆران زراری: شارەزای نەخۆشیەكانی دڵ و هەناو .
سوودەکانی سلێرک بزانه
بەسوودە بۆ كرمی گەدەو ڕیخۆڵە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.