Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 08:41

ژنێک له‌ لایه‌ن براکانیه‌وه‌ درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ و کوژرا

ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌ و 10 گولـله‌ به‌ر جه‌سته‌ی كه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%

ژنێکی لاوی خەڵکی شاری " دەڕەشار" سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن براکانیەوە دەستڕێژی لێکرا و گیانی لە دەست دا.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو  ژنێکی 19ساڵە بە ناوی " س .م " خەڵکی شارۆچکەی "ماژین" ی دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن براکانیەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و گیانی لە دەست دا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە راگەیاند: کە ئەو کچە ١٠ گولـلەی بەرکەوتووە.

سەرچاوەکە گوتیشی ناوبرا ماوەیەک پێش ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو و پاش دەمەقاڵە لە گەڵ هاوژینەکەی، گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی کە دواتر لە لایەن براکانیەوە کوژراوە.
 

hengaw.net

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.