Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 23:45

گوته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بۆ ڕای گشتی بڵاوکرده‌وه‌

سكاڵا دژی هه‌ر كه‌س و كه‌ناڵێك تۆمار ده‌كه‌ین هه‌واڵی نادروست به‌ ناوی ئێمه‌وه‌ بڵاو بكاته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

دكتۆر جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕوونكدرنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ڕای گشتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: لە پەیجێكی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، ھەواڵێكی نادروست و چەواشەكارانە بە ناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە.

بە مافی خۆمان دەزانین سكاڵا لە دژی ھەر كەس و كەناڵێك تۆمار بكەین كە بە ئەنقەست و لە رووی نزم نەفسییەوە ھەوڵی بەلارێدا بردنی بیروڕای گشتی دەدەن.

داوا لە ھاووڵاتییانی كوردستان دەكەین بۆ زانین و بەدواداچوونی ھەر لێدوان و ھەواڵێكی فەرمیی حكومەت و گوتەبێژ و بەرپرسانی پەیوەندیداری حكومەت سەردانی ماڵپەر و پەیج و كەناڵە فەرمییەكانی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بكەن.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٥/٣

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.