Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 11:08

ده‌وڵه‌تی یاسا به‌فه‌رمی راگه‌یاند که‌ ده‌نگ به‌ حکومه‌ته‌که‌ی مسته‌فا کازمی ناده‌ن

له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی عێراقییه‌كان یه‌ك ناگرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا راگه‌یاند كه‌ ده‌نگ به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو له‌ په‌رله‌مانی عێراق ناده‌ن.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌شڵێت: پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی عێراقییه‌كان یه‌ك ناگرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌بۆیه‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌م روانگه‌یه‌وه‌ پێی باشه‌ به‌شداری له‌ پێكهێنانی ئه‌م حكومه‌ته‌ نه‌كات و له‌نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیشدا ده‌نگی پێ نه‌دا.

شایانی باسه‌ دوێنێ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای له‌ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كرد‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ هه‌موویان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان له‌ به‌غدا ئاماده‌ بن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

السومریة

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.