به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رھێنان له ھه‌رێمی كوردستان، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌مساڵ راده‌گه‌یه‌ندرێت و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنانی ھه‌رێمی كوردستانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك نه‌یانتوانیووه ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكرێته‌وه ئه‌گه‌رنا ئێستا پڕۆژه وه‌ستاوه‌كان ده‌ستیان به‌كاره‌كان كردبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، محه‌مه‌د شوكری ،سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنانی ھه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، پلانی ساڵی ٢٠٢٠ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند ''له چوارچێوه‌ی پلانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ده‌ستمان به داڕشتنی پلانی وه‌به‌رھێنان كردووه و له‌ئێستاشدا نه‌خشه‌ی وه‌به‌رھێنانی ھه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه. پلانه‌كه‌ش به ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ ھه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان داڕێژراوه''.
محه‌مه‌د شوكری گوتیشی: ''به‌پێی پلانه‌كه‌مان، ھه‌زار و ٥٥ پڕۆژه وه‌كو ده‌رفه‌تی وه‌به‌رھێنان ده‌خه‌ینه‌ڕوو، دوای ئه‌وه ده‌یان ده‌رفه‌تی وه‌به‌رھێنانی دیكه دێنێته پێشه‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی كار زیاد ده‌كات، له پلانه‌كه‌ی ئێمه دروستكردنی ١١ ناوچه‌ی پیشه‌سازییه له سه‌رانسه‌ری كوردستان كه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نزیكه‌ی سێ ھه‌زار كارگه‌ی جۆراوجۆری پیشه‌سازی له خۆی ده‌گرێت، ئه‌وه‌ش به‌سه‌ریه‌كه‌وه ٢٠٠ ھه‌زار ده‌رفه‌تی كار ده‌ڕه‌خسێنێت''.
محه‌مه‌د شوكری گوتیشی: ''ئه‌و پڕۆژانه‌ی له پلانه‌كه‌دا ھه‌یه زۆربه‌یان له كه‌رتی پیشه‌سازیین كه ٤٦١ پرۆژه‌ی پێشنیازكراوه، ھه‌روه‌ھا كه‌رتی كشتوكاڵیش ١١٣ پڕۆژه، كه‌رتی گه‌شتوگوزار ٢٢٧ پڕۆژه و ته‌ندروستیش ١٦٢ پڕۆژه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانی دیكه‌ش دابه‌شی چه‌ند سێكته‌رێكی دیكه ده‌كرێن''.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان ئاماژه‌ی به دروستكردنی ھێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كرد و گوتی: ''ژماره‌یه‌ك پڕۆژه ھه‌یه وه‌ك ھێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و رێگای خێرایی ئۆتۆبان و به‌نداوه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا گوژمهكهیان دیار نییه، كه به ملیاره‌ھا دۆلار سه‌رمایه‌كه‌یان خه‌مڵێنراوه و، له ئه‌مڕۆیه‌وه وه‌به‌رھێنه‌رانی ناوخۆ و بیانی ده‌توانن به‌شداری پڕۆژه‌كان بكه‌ن''.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه به‌پێی پلانه‌كه‌یان له ماوه‌ی دوو ساڵی داھاتوودا به‌شێكی زۆری پێداویستییه‌كانی ناوخۆ دابین ده‌كه‌ن و به‌شێكیشی ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن و له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ''ھه‌رێمی كوردستان پێویستی به سه‌رچاوه‌ی جیاوازی دارایی ھه‌یه، به‌تایبه‌تی ده‌بێت كه‌رتی وه‌به‌رھێنان كاری زیاتری له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌وه‌یشی كه جێبه‌جێ ده‌كرێت له ماوه‌ی دوو ساڵی داھاتوودا زۆربه‌ی ھه‌ره زۆری پێویستییه‌كانمان له‌ناوخۆمان دابین بكه‌ین و بهرھهمهكانیشمان ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین، چونكه ئێستا ته‌نھا ١٢٠ كارگه‌ی پیشه‌سازی له كوردستان كارده‌كه‌ن و جگه له‌وه‌ی به‌رھه‌مه‌كانیان له كوردستان ساغ ده‌كه‌نه‌وه، به‌شێكی زۆریشی بۆ ده‌ره‌وه ھه‌نارده ده‌كرێت''.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنانی ھه‌رێمی كوردستان محه‌مه‌د شوكری ئاماژه‌ی به پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانی وه‌به‌رھێنان كرد و گوتی: ''پڕۆژه‌كانی فلۆریا ستی و ھاوشێوه‌كانی له كوردستان كه له كاركردن وه‌ستاون، ده‌ستبه‌كار ده‌كه‌نه‌وه، چونكه تا ئێستا به‌ھۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكاره‌كانی حكوومه‌ت نه‌توانراوه ده‌ستبه‌كاره‌كانیان بكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌دان دۆسیه‌ی یاساییمان له دادگاكان‌دا ھه‌یه، سه‌رباری ئه‌وانه‌ش ئێمه كارمان كردووه له‌سه‌ر پێدانی مۆڵه‌تی وه‌به‌رھێنان''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.