سه‌ركۆماری ئێران رایگه‌یاند، له‌و ناوچانه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)یان لێ تۆماركراوه، یاخود وه‌ك ناوچه‌ی سپی دیاریكراون له سبه‌یه‌وه مزگه‌وته‌كان ده‌كرێنه‌وه.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی "ده‌زگای نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا"دا باسی له رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كرد و رایگه‌یاند "بڕیارمان داوه له ١٣٣ ناوچه كه ژماره‌یه‌كی كه‌میی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)یان لێ تۆماركراوه یاخود وه‌ك ناوچه‌ی سپی دیاری كراون له سبه‌یه‌وه مزگه‌وته‌كان بكرێنه‌وه و نوێژی هه‌ینیشیان تیادا ئه‌نجامبدرێت.
حه‌سه‌ن روحانی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه پێویسته له‌و مزگه‌وتانه‌دا ره‌چاوی دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت، باسی له‌وه‌ش كرد كه له ١٦ی ئایاره‌وه قوتابخانه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌كرێنه‌وه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له ئێران ١٩ی شوباتی رابردوودا له پارێزگای قوم دیاری كرا و به‌خێرایی به هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌دا بڵاوبووه‌وه، تا ئێستاش ٩٦ هه‌زار و ٤٤٨ حاڵه‌تی تووشبوون و شه‌ش هه‌زار و ١٥٦ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه تۆماركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.