پارێزگاری کەرکووک قەدەخەی هاتووچۆی بەتەواوی لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە راگەیاندو ههروهها وادەی 48 کاتژمێری بە دانیشتووانی کەرکووک داوە بگەڕێنەوە شارەکەیان.
بەپێی راگەیێندراوێکی پارێزگاری کەرکووک کە ئەمڕۆ یەکشەممە 03-05-2020 بڵاوکراوەتەوە، هاتووە" تەنیا بارهەڵگرەکان رێگەیان پێدەدرێت کە کەلوپەل و پێداویستی بۆ نێو کەرکووک بگوازنەوە".
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەر کەسێک لەبەر هەر هۆیەک رێگەی چوونە نێو کەرکووکی پێبدرێت کەرەنتین دەکرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.