به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌رخی به‌غدا رایگه‌یاند، 23 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، هۆكاری زۆربونی ژماره‌ی توشبوانیش بۆ به‌ركه‌وتن و كۆبونه‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ته‌ندروستی كه‌رخ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتوه، كه 23 كه‌سی دیكه توشی كۆرۆنا بوون، به‌رێژه‌یه‌كی زۆریش، هۆكاری زۆربونی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كۆبونەوهی هاوڵاتیان و به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندروستی عێراق، دوو هه‌زار و 242 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، 95 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه، هاوكات هه‌زار و 473 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.