به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عوزێمی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی هێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سنوری ناحیه‌ی عوزێم، پێنج چه‌كداری حه‌شدی عه‌شائیری كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، عه‌بدولجه‌بار ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و تیرۆرستانی داعش هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازی حه‌شدی عه‌شائیری له‌گوندی "ئوم كرامی"ی سنوری ناحیه‌ی عوزێم، له‌ئه‌نجامدا رووبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولا روویداوه.
بەگوێرەی زانیاریەكانی سەرچاوەیەكی ئەمنی، له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، پێنج چه‌كداری حه‌شدی عه‌شائیری كوژران و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له‌ناو كوژراوه‌كاندا فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌یه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.