بانکی ناوەندی عێراقی - لقی هەرێمی کوردستان، روونكردنهوهیهكی له بارهی دهنگۆی گواستنهوهی بڕێك پاره بۆ سهر حسابی بانكی ههرێم بڵاوكردهوه و تێیدا رهتیكردهوه، خاوهندارێتی ئهو پارهیه بگهڕێتهوه بۆ ههرێمی كوردستان و رایگهیاند، پارهی بانكی ناوهندی عێراقه و سهر به حكومهتی فیدراڵه.
له روونكردنهوهكهدا هاتووه ، ئەو پارەیەی لە بانکەکەشە پارەی بانکی ناوەندی عێراقیە کە سەر بە حکومەتی فیدراڵییە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە نییە.
دهقی روونكردنهوهكهی بانكی ناوهندی/ لقی ههرێمی كوردستان
دەربارەی ئەو هەواڵانەی کە گوایا چەند بڕە پارەیەک هاتووەتە سەر حیسابی بانکی هەرێم ، بە پێویستمان زانی ئەو چەند خاڵە روون بکەینەوە:
یەکەم: لە ساڵی 2017 ەوە بانکی هەرێم نەماوە و بووەتە بانکی ناوەندی عێراقی / لقی هەرێمی کوردستان.
دووەم: بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان سەر بە بانکی ناوندی عیراقە نەک حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەو پارەیەی لە بانکەکەشە پارەی بانکی ناوەندی عێراقیە کە سەر بە حکومەتی فیدراڵییە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە نییە. هەروەها ئێمە سەرپەرشتی تەمویلکردنی پارەی بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی موسڵیش دەکەین .
سێیەم: هەر کاتێک وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا فەرمان بدات بە بانقی ناوەندی عێراقی ئەوکات دەتوانین ئە و بڕە پارەیە رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بکەین.
کازم نامق ئهحمهد
بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.