مێژوو هه‌میشه دیوێكی ڕووداوه‌كان تۆمار ده‌كات، و ڕه‌هه‌ندێكی كاره‌ساته‌كه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت به‌و مه‌رجه‌ی مێژوونووس ڕاستگۆ بێت و مێژووه‌كه به ویستی هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نه‌نووسێته‌وه یان ئاوێته بیری ئایدۆلۆژی و ده‌ماڕگرژیی خۆی نه‌كات، كه ئه‌وه‌ش ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌كه‌وێ و ئه‌گه‌ر شتێكی واش هه‌بێ به‌دڵنیاییه‌وه دیسان مێژوو ناتوانێ هه‌موو شتێكمان بۆ بگێڕێته‌وه.
له‌و نێوه‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر به‌هانای مرۆڤه‌وه نه‌یه‌ن، ده‌بێ مرۆڤ په‌نا بۆ كوێ ببات؟ كه‌وابوو هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات په‌ناگه‌ی ڕۆحی مرۆڤن...
فیلمی پیانیست له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه باسی دڕنده‌یی نازییه‌كان ده‌كات، ڕه‌هه‌ندی ڕزگاركه‌رانه‌ی مۆسیقاشمان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه، ئه‌و كاته‌ی پیانیست به ژه‌نینی چه‌ند پارچه مۆسیقایه‌ك ده‌توانێ هه‌ستی دڕنده‌یی و مرۆڤكوژیی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی نازی بگۆڕێ و بیكاته‌وه مرۆڤێكی ژیاندۆست و گیان له پیانیست نه‌ستێنێ. جگه له‌وه‌ش پیانیست ئه‌و كاتانه‌ی له برسان خه‌ریكه ته‌واو بڕستی لێ ببڕێت، په‌نجه‌كانی جۆرێك له بۆشاییدا ده‌جووڵێنێ وه‌ك بڵێی پیانۆ بژه‌نێ. ئه‌وه‌ش به هێما پێمانده‌ڵێ له‌ڕه‌شترین ده‌موساته‌كانی ژیاندا نۆته و ئاوازی مۆسیقا تین و گوڕ و هیوای مانه‌وه و ژیان به پیانیست ده‌به‌خشێت...
ئێمه چه‌نده توانیومانه مێژووه‌كه‌مان به هونه‌ر و له هونه‌ردا تۆمار بكه‌ین؟
مایسترۆ و ژه‌نیاری كورد چه‌نده توانیویانه كاره‌ساتێكی مێژووه‌كه‌مان وه‌ك چیرۆكێك به‌ڵام به موزیك و ئۆركێسترا بۆ بگێڕنه‌وه و بیگه‌یه‌ننه گوێی خه‌ڵكی جیهان؟
سینه‌ماكاری كورد چه‌نده توانیویه‌تی كاره‌ساته مێژووییه‌كانی كوردستان بكاته هه‌وێنی فیلمێكی سه‌ركه‌وتوو؟
كۆڕۆنا هات و ته‌واو ده‌بێ، له گۆڕه‌پانی سبه‌ینێی مێژوودا دیسان ئێمه ده‌نگمان بزره، ده‌بێ نه‌وه‌كانی داهاتوومان له هونه‌ر و ئه‌ده‌بی بێگانانه‌وه چیرۆكی كۆڕۆنا ببیستنه‌وه كه وه‌ك ڕووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو كتوپڕ چه‌رخی سه‌رمایه‌داریی ڕاگرت و زلهێزه‌كانیشی تاساند...
ن: ئاشنا عومه‌ر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.