شه‌وی رابردوو چه‌كدارانى داعش له سنووری پارێزگای دیاله هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و له ئه‌نجامدا 7 چه‌كداری حه‌شد كوژران و 5ی دیكه‌شیان بریندار بوون، له‌ناو برینداره‌كان ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ناحیه‌ی عوزێم و سه‌رۆك هۆزێكیش هه‌ن.
شه‌وی رابردوو محه‌مه‌د زیفانه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ناحیه‌ی عوزێم كه‌وته بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش، له ئه‌نجامدا ناوبراو به سه‌ختی بریندار بوو و 3 له پاسه‌وانه‌كانیشی كوژران.
له‌كاتی هێرشه‌كه‌ى شه‌وی رابردوو چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى ناحیه‌ى عوزێم هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له‌كاتی به‌هاناوه‌چوونیان كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی چه‌كدارانی داعش، شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان داعش و چه‌كدارانی حه‌شد روویدا و له ئه‌نجامدا 4 چه‌كداری دیكه‌ی حه‌شد كوژران و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.