له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به‌كوردستان تیڤى نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌باره‌ی كار كردنى تاكسی تۆك تۆك له‌شاری هه‌ولێردا رایگه‌یاند به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاركردنیان له‌ناو شاردا رێگه پێدراو نیه چونكه كێشه بۆ سیسته‌می هاتووچۆ دروست ده‌كات
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر راشیگه‌یاند ، ئه‌وه‌ى له‌و چه‌ند رۆژه بیندراوه كاركردنى تاكسی تۆك تۆك له‌شه‌قامه‌كاندا له‌لای ئێمه‌ش چاوه‌روان نه‌كراوبووه له‌ئێستاشدا ده‌ست به‌سه‌ر دوو تۆك تۆكدا گیراوه
وتیشى رێگه به‌هیچ كه‌سێكیش ناده‌ین مامه‌له‌ى پێوه بكات وئه‌و شوێنانه‌ش سزا ده‌ده‌ین كه‌سه‌رپێچی بریاره‌كان ده‌كه‌ن ، ده‌شڵێت هه‌ر كه‌سێكیش به‌كاری بهێنێت تۆك تۆكه‌كه‌ى ده‌ست به‌سه‌رداده‌گیرێت له‌لایه‌ن تیمه‌كانى شاره‌وانى و پۆلیسی رێكاری
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر داوا له‌هاوڵاتیانیش ده‌كات كه‌دور كه‌ونه‌وه له‌كرین و مامه‌له‌كردن و به‌كارهێنانى تاكسی تۆك تۆك چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه پێدراو نیه
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.