Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 21:29

حکوومەتی تەبایی نیشتمانیی لیبیا: میلیشیاکانى خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر خانووی هاوڵاتیان بۆمبڕێژده‌که‌ن

بەر لەوەی لە باشووری تەرابلوس هەڵبێن
کوردستان TV
100%

حكوومەتی تەبایی نیشتمانیی لیبیا: میلیشیاكانی خەلیفە حەفتەر بەر لەوەی لە باشووری تەرابلوس هەڵبێن، ژمارەیەك خانوویان لە ناوچەكە بۆمبڕێژكردووە.

حكوومەتی تەبایی نیشتمانیی لیبیا رایگەیاند كە میلیشیاكانی خەلیفە حەفتەر بەر لەوەی لە باشووری تەرابلوس هەڵبێن، ژمارەیەك خانوویان لە ناوچەكە بۆمبڕێژكردووە.

لەوبارەوە ناوەندی راگەیاندنیی گڕكانی توڕەیی سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانیی لیبیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە هێزەكانیان لە باشووری تەرابلوس پێشڕەوییان كردووە و لەمیاندا ژمارەیەك بۆمبیان لە خانوویەكدا دۆزیوەتەوە كە میلیشیاكانی حەفتەر دوای خۆیان لە ناوچەكە بەجێیان هێشتووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە میلیشیاكانی خەلیفە حەفتەر بەرلەوەی لە باشووری تەرابلوس هەڵبێن، ژمارەیەك خانوویان لە ناوچەكە بۆمبڕێژكردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو كە تا ئێستا پێنج تۆن لە چەك و تەقەمەنی میلیشیاكانی حەفتەر دەستیان بەسەرداگیراوە و لەلایەن تیمەكانی سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانیی تایبەت بە پووچەڵكردنەوەی بۆمب، لەناوبراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.