ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ له‌سه‌رانسه‌ری جیهان گه‌یشته، ٢٤٨ هەزار و ٣١٣ كەس.
ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جیهان تووشی ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون كه له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، سێ ملیۆن و ٥٦٧ هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤایرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه له‌سه‌رانسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٢٤٨ هەزار و ٣١٣ كەس، ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته، یه‌ك ملیۆن و ١٥٧ هه‌زار و ١٤ كه‌س.
لەسەرانسەرى جیهان ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ گه‌یشته، سێ ملیۆن و ٥٦٧ هەزار و پێنج كه‌س.
ئه‌مریكا زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی به په‌تاكه تۆماركردووه کە تا ئێستا لەو وڵاته‌دا، یه‌ك ملیۆن و ١٨٨ هەزار و ٤٢١ كه‌س تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٦٨ هەزار و ٦٠٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.