ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 4 ى 5 ى 2020 ، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەن لامەرکەزیەتی ئیداریی جێبەجێ بکرێت.
پارێزگار وتیشى ، هه‌ولێر لە هەموو شوێنێک زیاتر پێویستی بە لامەرکەزییە، بەڵام دەبێت دوور بێت لە ململانێی سیاسی و بەرێکاری یاسایی خۆی بکرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ، لە دابەشکردنی داهاتەکان و تەمویلی پارێزگاکان، هەولێر لە هەموو شوێنێک مەغدوور ترە، ئەمەش بەگوێرەی داتا کە لەبەردەستمانە.
د. فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه لامەرکەزی ئیداری بەشێک لە کارنامەی حکومەت كه پارتی و گۆڕان و یەکێتیش لەسەری رێککەوتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.