Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 19:21

سەرۆک بارزانی: لەدەستدانی هونه‌رمه‌ند سه‌عید گاباری خەسارەتێکی گەورەیە

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی هونەرمەند سەعید گاباری دەکات
کوردستان TV
100%

له‌په‌یامێكدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به‌هۆی كۆچى دوای هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوردستان سه‌عیدگاباری په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ى خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات : 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خانەوادەی بەڕێزی هونەرمەند سەعید گاباری
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی شۆڕشگێڕ و ناوداری گەلەکەمان، سەعید گاباری ـمان پێگه‌یشت.
ئەو هونەرمەندە هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی هونەری ڕەسەنی کوردی و دۆزی ڕەوای گەلەکەی تەرخان کرد و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە. سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و ئاشنایانتان و هونەرمەندانی کوردستان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
‌لە‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین گیانی هونەرمەندی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
٤ـی٥ـی٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.