1-چه‌ند رۆژ به‌بێ خواردن ده‌توانیت به‌رگه بگریت؟
وه‌كو زانراوه مرۆڤ ، زیاترله 10-3 خووله‌ك ، به‌بێ ئۆكسیجین ناتوانێت بژیت ، بۆ ئاویش له نێوان 8-3 رۆژ نا‌توانیت به‌رگه بگریت ،به‌ڵام به‌بێ خواردن جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌توانێت بۆماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ییه‌ك ده‌توانێت ، به‌رگه بگریت به‌رمه‌رجێك له خوادنه‌وه‌ی ئاو به‌رده‌وام بێت.
بێگومان به‌رگه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ له كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر له ژماره‌كان جیاوازی ده‌بێت بۆ نموونه گه‌نجێگی وه‌رزشوان ، زیاتر به‌رگه ده‌گرێت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی به‌ساڵا چوو، كه تووشی چه‌ند نه‌خۆشیی درێژ خایه‌ن بووه.
بۆیه به‌هۆی نه‌بوونی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ، ئه‌سته‌مه بگه‌ینه ژماره‌یه‌كی دیار كرا‌و ،چونكه زاناكان ئه‌وه‌نده نازی و شۆڤێنی نین بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بخه‌نه تاقیگاكان بۆ ده‌ستنیشان كردنی ژماره‌كان.
2- چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر ،جه‌سته‌ی مرۆڤ بۆ چه‌ند رۆژێك ئاوی پێنه‌درێت؟
ئاو سێبه‌شی پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ پێد ده‌هێنێت ، هیچ شانه‌یه‌ك نیه له جه‌سته‌ی مرۆڤ پێوستی به ئاو نه‌بێت ، بۆ مه‌یسه‌ركردنی ئه‌ركه‌كانی ،ئه‌وه‌نده به‌سه كه ئاو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی خوێنه بۆیه رۆژانه جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویستی به دوو لیتر ئاو ده‌بێت ،به‌پێی كێش و ته‌مه‌ن و چالاكی كه‌سه‌كه،جیاوازی ده‌بێت.
تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ، كه ئاو نه‌خواردنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی رێك به رێژه‌ی له سه‌دا دوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی مێشك ده‌بێت وه‌كو بیركردنه‌وه ، ووردبوونه‌وه ... هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ماندبوون و دڵه‌راوكێ ده‌بێت.
كارێكی سروشتییه هاوسه‌نگی هه‌بێت له نێوان ، ئه‌و ئاوه‌ی له نێو جه‌سته‌دا هه‌یه(خواردنه‌وه) له‌گه‌ڵ ئاوی ده‌ره‌وه (ئارق كردن ، میز كردن...) ئه‌م هاوسنگییه له ناوه‌ندی مێشكه‌و جێبه‌جێ ده‌كرێت .
ئه‌گه‌ر مرۆڤ له ئاوخوردانه‌وه‌ی لێ كه‌م بكرێته‌وه یان بێبه‌ش بكرێت ، ئارق كردن و میزكردنه‌كه‌شی كه‌م ده‌بێته‌وه له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌تێپه‌ربوونی كات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی جه‌سته ده‌بێت وه‌كو كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكی خوێن كه‌له‌وانه‌یه مرۆڤ تووشی جه‌ڵته بێت زۆربه‌ی شانه‌كان تووشی وشك بوون ده‌بن ، كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر گورچیله‌ی مرۆڤ ده‌بێت.
3-كێ زیاتر بۆ چه‌ند رۆژێك به‌رگه‌ی نه خواردنی خواردن ده‌كات ؟
بێگومان ئه‌و كه‌سانن،كه گه‌نجن دوورن له هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك ، وه‌كو نه‌خۆشی شه‌كره ، به‌رزی خوێن ، گورچیله‌كان ، دڵ ..به‌ڵام له كۆتایی ته‌مه‌نیان كورت ده‌بێت تووشی چه‌ند نه‌خۆشی ده‌بن ،له مردنی نزیك ده‌بنه‌وه.
4- ئه‌گه‌ر له خواردن دووربكه‌ویته‌وه ، جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌رۆژانی یه‌كه‌م چی به‌سه‌ر ده‌ێت ؟
شه‌كری جلۆكۆز وزه‌یه‌كی ، سه‌ره‌كییه بۆ شانه‌كانی جه‌سته به‌تایبه‌تی مێشك چونكه برسییه‌تی و تێری مێشكی مرۆڤ ، به‌پێی رێژه‌ی شه‌كری جلۆكۆز چالاكییه‌كانی دیار ده‌كرێت.
له8 كاتژمێری یه‌كه‌م گۆرنكاری، له كاری شانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ دادێت ، تائه‌و كاته‌ی جلۆكۆجیین ته‌واو ده‌بێت ،به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌موو ماسولكه‌كانی مرۆڤ ، جگه‌ر ، ئه‌و جلۆكۆجیینه به‌كار ده‌هێنن كه یه‌ده‌كگراون دوای 4 كاتژمێر تر كه‌می، جلۆكۆجیین ده‌رده‌كه‌وێت ونیشانه‌كانی به‌ده‌ركه‌ون وه‌كو ماندبوون ، كه‌می وردبوونه‌وه‌و كه‌می ته‌ركیز كردن .
دوای ته‌واو بوونی شه‌كری جلۆكۆجیین له جه‌سته‌ی مرۆڤ ، له‌وكاته‌دا جه‌سته هاوڵی ئه‌وه‌ده‌دات كه ماده‌ی ترشه‌لۆكی ،ده‌ستكه‌وێت هه‌موو شانه‌كانی جه‌سته‌ش به‌دوای ئه‌و ماده چه‌ورییه‌ی ژێر پیست ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاری بهێنن كه‌وه‌كو یه‌ده‌گ كۆیان كردبووه‌وه.
له 3 رۆژی یه‌كه‌م ته‌ركیز زیاتر له‌سه‌ر ترشه‌لۆكی ده‌بێت ، چونگه ترشه‌لۆك بنمایه‌كی سه‌ره‌كی دروست كردنی پرۆتینه، كه‌پێك هاته‌ی سه‌ره‌كی، ماسولكه‌كان و هه‌موو ماده زینده‌كانه وه‌كو هارمۆنات و ڤیتامینه‌كان ...
5- جه‌سته‌ی مرۆڤ چۆنه له‌رووی ، چه‌ورییه‌وه؟
هه‌روه‌كو له‌سه‌ره‌تا ئاماژه‌مان پێدا شه‌كری جلۆكۆز، ماده‌ی سه‌ره‌كی وزه‌ی شانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ ، وه ماده‌ی ترشه‌لۆكی هاوكار بۆ گۆرنی جه‌سته.
شانه‌كانی جه‌سته هه‌موو چه‌ورییه كان ده‌گۆرێت بۆ ترشه‌لۆكی( كیتونی ) ،كه ده‌تواندرێت له جیاتی شه‌كری جلۆكۆز به‌كار بێت بۆ شانه‌كانی مێشك ، له‌م قۆناغه‌دا جه‌سته به‌شێوه‌یكی زۆر خێرا ده‌ست ده‌كات به كه‌مكردنی كێش ، چونكه چه‌وری یه‌ده‌گكراو ، كۆتایی دێت .
جه‌سته‌ی ئافره‌ت زیاتر به‌رگری ده‌گرێت له جه‌سته‌ی پیاو ،له‌م كاته‌دا جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گاته ترسناك و ئالۆز چونكه هه‌موو چه‌ورییه‌كانی یه‌ده‌گی ته‌واو بووه، له‌م حاڵه‌ته‌دا جه‌سته‌ی مرۆڤ پرۆتینیش كه‌م ده‌كات له‌گه‌ڵ ماده‌كانی فسفۆر و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم ..به‌م جۆره‌ش مرۆڤ له مردن نزیك ده‌بێته‌وه.
6-ئایا ئاو رۆڵی ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری جه‌سته له برسییه‌تی؟
هه‌رچه‌نده ئاو وزه‌یه‌ی نییه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ، روخان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جه‌سته له برسییه‌تی دوا بخات ئه‌وه‌ش له‌و كه‌سانه به‌دیكرا كه مانگ ده‌گرن به‌مه‌رجێك ، رۆژنه یه‌ك لتر و نیو ئاو بخواته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له گورچیله‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی خوێن و مێشك... بكات.
ئاو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی خوێنه رۆژانه خورادنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ، هاوكار ده‌بێت بۆ پارستنی خوێن ،به‌م جۆره‌ش سوڕی خوێن كاری خۆی ده‌كات كه هاوكارێكی باشه بۆ چالاكی مێشك و دڵ و گورچیله له‌گه‌ڵ جگه‌ر..تاراده‌یه‌كیش ئاو برسییه‌تی كه‌م ده‌كاته‌وه.
7- ئایا به‌كردار خواردن ده‌توانێت فاكته‌ر بۆ برسییه‌تی؟
دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك بۆماوه‌یكی زۆر ، برسی بوو دوایی ،خواردنی بۆ هات ، ده‌بێت له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆر وریا بین له خورادنی چونكه‌له‌وانه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یكی ته‌ندروست خواردنه‌كه نه‌خۆیت،مه‌ترسی له‌ژیانت دروست بكات .
له‌وكاته‌ی ئه‌و كه‌س ماوه‌یكی زۆره خواردنی نه‌خواردوه ، به‌مه‌ش جوڵه‌ی شانه‌كان كه‌م بۆته‌وه ، چه‌ندین هارمۆنات و پرۆتین و خوێ و ماده‌ی فسفۆر ..خاوبونه‌وه‌ته‌وه بۆیه له كاتێك، كتوپه‌ر ئه‌وكه‌سه، خواردن بخوات تووشی گرفت ده‌بێت ، ده‌بێ خورادنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بێت جه‌سته هاوكار بێت بۆ كارلێك بوونی له‌گه‌ڵ شانه‌كان ،دوای ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند مانگێك له‌هه‌موو ئه‌و مادانه جه‌سته لێ بێ به‌ش بووه وه‌كو زانراوه له‌و ماوه‌یه‌دا شانه‌كانی جه‌سته ، چالاكییه‌كانیان سست بوون .
باشتر وایه له كاتی ده‌سپێكردنی خواردنه‌كه ،له‌رێگه‌ی ده‌م بێت چونكه هارمۆناتی ئه‌نسۆلین به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌رده‌دات،كه ئه‌ویش هارمۆنێكی سه‌ره‌كییه بۆدرۆستكردنی كارلێك كردن ،به‌خێرایی فرمان به شانه‌كانی جلۆكۆز ده‌دات ، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ ماده چه‌ورییه‌كان و پرۆتینه‌كان .. ڤیتامین بی یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانی هاوكار بۆ به‌هێز كردنی شانه‌كان به‌تایه‌به‌تی سورٍی خوێن .
8- كه‌واته چۆن دووباره خواردن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست بخۆین؟
هه‌رچه‌ند، برسییه‌تی له 15 رۆژ زیاتر بێت به‌تابیه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مه‌نن یان خاوه‌نی نه‌خۆشی درێژ خایه‌نن یان ئاڵوده بوون به مه‌ی ..زۆرتر تووشی نه‌خۆشی ده‌به‌ن بۆیه ده‌بێ له‌ژێر چاو‌دێر پزیشكی دووباره ده‌ست به خواردن بكه‌نه‌وه.
دووباره ده‌ست پێكردنی خواردن ده‌بێ به‌شێوه‌ی شیكاری وردی رێژه‌ی خوێی خوێن بێت ، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ گورچیله‌و جگه‌ر بێت ،هه‌روه‌ها به‌ر دوو هه‌فته جارێك چاودرێری بكرێت بۆئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له نێوان خوردن و پێداویستی شانه‌كانی جه‌سته دروست بێت.
وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی : كامران
ژێده‌ر: (إضاءات)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.