دوای ئه‌وه‌ی شەوی 26ی 4 2020 ، کچێک لە گەڕەکی چوار چرای شاری سلێمانی کوژرا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری کوشتنەکەی بڵاو كرده‌وه
ئه‌مرۆ 4/5/ 2020 نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاریی كوشتنی كچه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی چوارچرای سلێمانی‌و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت رایگه‌یاند، شەوی 2020/4/26 کچێک لەماڵێکدا لەگەڕەکی چوارچرا بەفیشەک کوژرا، پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس‌و ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ده‌ركه‌وت له‌ماڵه‌كه‌دا سێ كوری له‌گه‌ڵدا بووه، له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا توانرا ئه‌و سێ كه‌سه‌ی له‌ماڵه‌كه‌دا بون ده‌ستگیربكرێن، له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباره‌كان دانیانابه‌وه‌دا كه كێشه له‌نێوانیاندا دروستبوه‌و یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان فیشه‌كێكی پێوه‌ناوه‌و كوشتویه‌تی.
وتیشی، لێكۆڵینه‌وه له‌روداوه‌كه كۆتاییهاتووه، به‌ڵگه‌كانی روداوه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه كه پێكهاتوه‌و له‌ده‌مانچه‌یه‌كی گڵۆك‌و قه‌وانێكی فیشه‌ك‌و سه‌ره‌گوله‌یه‌ك كه له‌سه‌ری كچه‌كه‌دا بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه كچه‌كه له‌دایكبوی 2000 بووه، هه‌روه‌ها لەئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران (م ، أ، ح) لەدایکبوی 1993 و (م، أ، م) لەدایکبوی 1997 و (ک، أ، م) لەدایکبوی 1994 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند، له‌ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌دا دو حاڵه‌تی دزیكردن تۆماركراوه، یه‌كێك له‌دزییه‌كان له‌گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌رینی شاری سلێمانی كراوه له‌ماڵێكدا پاره‌و ئاڵتون دزراوه، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێت‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و ئاڵتون‌و پاره‌یه‌یه‌ی دزرابو.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه‌سێك له‌حه‌وشه‌ی ماڵێكدا ده‌ستگیركراوه، كه به‌پێی دانپێدانانه‌كانی كه‌سه‌كه به‌مه‌به‌ستی دزیكردن چووته ئه‌و ماڵه، به‌ڵام پێش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه.
به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رونیكرده‌وه كه له‌كاتێكدا هێزه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بون به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، خه‌ڵكانی هه‌لپه‌رست ئه‌وه‌یان به‌هه‌لزانیوه‌و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری سلێمانی خانویان به‌شێوه‌ی زێده‌ڕۆ دروستكردبو له‌گه‌ڵ داگیركردنی زه‌وی، له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵمه‌تێك بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستیپێكرد، له‌رۆژی 13/3/2020 تا ئه‌مرۆ 167 كه‌سمان ده‌ستگیركردووه‌و روبه‌روی یاسا كراونه‌ته‌وه
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.