لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە عێراق 50 تووشبووی نوێ بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون، كەسێكی تووشبوو گیانی لەدەست داوە و 54 تووشبووش چاك بوونەتەوە.
تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویان كردەوە لە دوێنێوە 50 تووشبووی نوێیان بە پەتای كۆرۆنا تۆمار كردووە، بەمەش تێكڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاكە لە عێراق گەیشتە دوو هەزار و 346 تووشبوو.
هەروەها ئەمڕۆ گیانلەدەستدانی تووشبوویەكی تر لە بەغدا تۆمار كراوە، بەمەش تێكڕای ژمارەی گیانلەدەستدانی تووشبووانی پەتاكە لە عێراق گەیشتە 98 كەس.
هەروەها ئەمڕۆ لە تەواوی عێراقدا 54 تووشبووی پەتای كۆرۆنا چاك بوونەتەوە، تا ئێستا ژمارەی ئەوانەی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە گەیشتووەتە یەك هەزار و 544 كەس، تا ئێستاش 704 تووشبوو لە نەخۆشخانەكانی عێراقدا ماونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.